هەورامان نیوز
له به‌ره‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی ئێران رێوشوێنی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر و بۆ پێشاندانی نیه‌تپاكیی خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، وێنه‌كانی ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سڕییه‌وه.
یه‌كێك له‌و نه‌ریتانه‌ی له كۆنه‌وه له ئێران باو بووه و له به‌رده‌م دامه‌زراوه و هه‌ندێك جار شه‌قامه گشتییه‌كان، وێنه‌كانی ئاڵای ئیسرئیل و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كێشران بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌سه‌ریاندا بڕۆن و به قسه‌ی خۆیان بێڕێزی به سیمبولی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ئینساف نیوزی نزیك له حكووكه‌تی پزیشكیان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و وێنانه له حكوومه‌تی پێشووی ئێران‌دا كێشراون بۆیه لابراون، چونكه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی پزیشكیانه.
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، به ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن بی سیی ئه‌مه‌ریكای گوتبوو، حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی ئاماده‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ كابینه‌ی دووه‌می تره‌مپه. پزیشكیان هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌یشی ره‌ت كرده‌وه كه گوایه ئێران له هه‌وڵی كوشتنی دۆناڵد تره‌مپدا بووه.
پزیشكیان له كاتێكدا نه‌رمتر ده‌جووڵێته‌وه كه عه‌لی خامنه‌یی ده‌خوازێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه له‌سه‌ر شانی خۆی لابه‌رێت و بڵێت، ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ئه‌و نییه به‌ڵكو حكوومه‌ته، چونكه خۆی پێی ناخۆشه و دژی دانوستانه و هه‌موو ئه‌و قسانه‌یشی بۆ ئه‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی لایه‌نگره توندڕه‌وه‌كانی به‌دواوه نه‌بێت.
هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری نوێنه‌ری خامنه‌یی له دامه‌زراوی میدیایی كه‌یهان، داوای له پزیشكیان كرد له جێگه‌ی دانوستان هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بدات.
پێویسته بگوترێ هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وتنی پزیشكیان بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته بووه تا زه‌وینه‌ی دانوستان فه‌راهه‌م بكرێت، ئێران باری سزاكان له‌سه‌ر شانی سووك ببێت و بتوانێت هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابوورییه‌كه‌ی ببه‌خشێت.
س: wishe.net