• هەواڵی بەپەلە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: بەدوای هاوبەشییەكی بەهێزین لەگەڵ عێراق

هەورامان نیوز

لەوكاتەی دوا وادەی كشانەوەی هێزی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە عێراق لە كۆتایی ئەم مانگە نزیك بووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە بە هاوكاریی تەواوەتیی ئەمەریكا، عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران ئاراستە و رێڕەوێكی نوێی گرتووەتە بەر.
گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا گوتی، وەك سەرۆك دۆناڵد ترەمپ لە میانی پێشوازیكردنی لە زەیدی لە 14ی تەمووزی رابردوو لە كۆشكی سپی روونی كردەوە، ئەمەریكا بە توندی پاڵپشتی لە دیدی ئەو لە بنیاتنان و مسۆگەركردنی داهاتوویەكی گەشاوەتر بۆ تەواوی عێراقییەكان و رێگرتن لە لە هێرشەكان لە ناو عێراق و لە خاكەكەیەوە دەكات، جیا لە بنیاتنانی هاوبەشییەكی بەهێز و سوودبەخشی عێراقی- ئەمەریكی.   
ئەمڕۆ جوشوا هاریس كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق لە پەیامێكی خواحافیزی بە بۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكانی لە بەغدا رای گەیاند، پێوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق سەرنجیان خستووەتە سەر پاراستنی سەروەریی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایش و برەودان بە پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان و كاركردن بۆ پەرەپێدانی هاوبەشییەكی گرنگ لە بوارە تایبەتەكان لەسەر بنەمای تەكنیكە نوێ و داهێنەرەكانی ئەمەریكی، لەوكاتەی عێراق هەوڵی بنیاتنانی داهاتوویەكی سەروەری سەقامگیر و گەشاوە دەدات.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین