هەورامان نیوز
وەزیری شارەوانی دەڵێت، پرۆسەی كاركردن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچێت و پرۆسەكە بەردەوامە.چیرۆکی سەرەکی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەمیانەی بەشداریكردنی لە لووتكەی جیهانیی حكومەتەكان، لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕایگەیاند: پرۆسەکە بەردەوامە.لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی بە ئاڤای ڕاگەیاند: فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە و لە هەموو شارەوانییەكان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت.لەبارەی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواونەكردبوو، ساسان عەونی دەڵێت: لیژنەیەكی تایبەتمەند سەردانی وەزارەتەکانیان كردووە و هاوكارییان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.باکگراوند: وەک ئاسانکاری و کەمکردنەوەی بارگرانی ژیانی فەرمانبەران، ڕۆژی 27ـی ئاداری 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆمەڵێک بڕیای دا، یەکێکیان تایبەت بوو بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
س: www.ava.news