• هەواڵی بەپەلە

وەزیری ناوخۆی ئەمریكا: هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێكی بەنرخی ئەمریكایە

هەورامان نیوز
وەزیری ناوخۆی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژە بەوە دەكات هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێكی بەنرخی ئەمریكایە.

چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-5-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمریكا كۆبووەوە و باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كرد و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمەریکایە و خۆشحاڵین بە بەهيزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی ئەمەریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانيی خەڵک بەکاربهێنرێت.”

لەلایەكی دیكەوە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
باكگراوند: لە ڕۆژی 17-5-2025ـەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێكی باڵای حكومی، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، زنجیرەیەك کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ وەزیران و کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکانی وڵاتەکە هەبووە، سەرپەرشتی واژۆكردنی دوو گرێبەستی لە بواری نەوت و وزە كرد لەنێوان کۆمپانیاکانی ‘ئێچ کەی ئینێرژی’ و ‘وێستێرن زاگرۆس’ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین