هەورامان نیوز
دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و لە بڕگەی یەکەم 97 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد، لە بڕگەی دووەم سەرۆکی دانیشتن دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە 15 کاندید لە پێنج لایەنی جیاواز بۆ پۆستەکانی سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان کاندید کرد، کە پێنج پارتی و پێنجیان یەکێتین.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر یەکلاکردنەوەی هەرسێ پۆستەکە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵگیرا و بەکراوەیی دەمێنێتەوە تاوەکو ڕێککەوتن دەکرێت، دواتر بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتیی دانیشتن دەکات و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئامادەبوونی ڕێژەی 50+1ـی ئەندامان دەکرێت، پێویستە کاندیدی هەڵبژێردراو 50+1ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، ئەگەر هیچ کاندیدێک ئەو ڕێژەیەی نەهێنا دەنگدان دەچێتە گەڕی دووەم و لەنێوان ئەو دوو کاندیدە دەکرێت کە زۆرترین دەنگیان هێناوە، کامیان دەنگی زیاتری دەستەبەر کرد پۆستەکەی پێدەدرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 15 پەرلەمانتارەی خۆیان بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی کاندید کردووە و ژمارەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەم:سەرۆکی پەرلەمان: 5 کاندید1. شاڵاو عەبدوڵڵا ڕەسووڵ: یەکێتی 245382. هەڵگورد نەجیب عوسمان: پارتی 189223. کوردەوان جەمال محەممەد: نەوەی نوێ 81054. د. ڤالا فەرید ئیبراهیم: پارتی 13609 5. د.میران محەممەد: یەکێتی 17081
جێگری سەرۆک: 4 کاندید1. بەهجەت عەلی ئیبراهیم: پارتی 23770 دەنگ2. مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە: پارتی 29693. ئومێد عەلی حەمەساڵح: یەکێتی 17442 4. عەدنان حوسێن حەسەن: نەوەی نوێ 3746
سکرتێری پەرلەمان: 6 کاندید1. شلێر غەفوور ساڵح، یەکێتی 35552. شیرین یونس عەبدوڵڵا، یەکێتی 35893. سەوسەن کاکەمەم محەممەد، نەوەی نوێ4. ڕامی نووری، کۆتای کریستیان: 6753 دەنگ5. هاڤین سەعید خزر، پارتی: 87626. نەجدەت نووری محەممەد، پێکهاتەی
س: www.ava.news