هەورامان نیوز
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی:
-فۆرم دابەشكردنى یەکێتی بۆ تەوتین چەواشەی فەرمانبەرانە.
– هەنگاوەكانی یهكێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین هیچ بنەمایەکی یاسای نیە.
– ئەو کارەى یهكێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی.
– بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات.
شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پهرلهمانی عێراق رایگەیاند هەنگاوەكانی یهكێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین کارێکی خراپە.
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، هەژماری من پرۆژەیەکی فەرمیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداوە و هەنگاوی زۆر باش لە هەژماری من چوەتە پێشەوە و بابەتەکە پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی فەرمانبەران کە تەوتینیش هەمان ئامانجی هەیە، بۆیە پێمان وایە ئەوەی یەکێتی دەیکات کارێکی باش نیە.
وتيشى: جگە لەوەی ئەو کارەى یهكێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی، چونکە ئەوه کاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات.
پێشیوایە ئەم هەنگاوەی یەکێتی کارێکی خراپی و کاریگەری لەسەر پەرتەوازەی نێو ماڵی کوردی دروست دەکات و ئەوەی یەکێتی دەیکا و سەرۆکی حزبەکەی ڕوبەڕوی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبێتەوە ئەمە تەواو نایاساییە و بەڕاستی ئەوەی دەیکەن و فۆرم دابەش دەکەن چەواشەی فەرمانبەرانە و هیچ بنەمایەکی یاسای تێدا نیە.
كاروان یاروهیس ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاندهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی عێراق بۆ پشتیوانی و فشار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئیتحادی لەبارەی تەوتینی موچەی هەرێمی کوردستان بهردهوامه و تائێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆکی 10 فراکسیۆنی کوردستانی و عێراقی ئیمزایان کردوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا زۆرترین پەرلەمانتارو فراکسیۆن پشتیوانی داوای موچەخۆرانی کوردستان بکەن بۆ تەوتینی موچە.
س: hawlati.co