هەورامان نیوز
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی لالیگای ئیسپانیادا ریال بێتیس و بارسێلۆنا رووبەروو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارین میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری
ڤیتۆر رۆكی یاریزانی بارسێلۆنا كە ئێستا بەشێوەی خواستن لە ریزەكانی ریال بێتیس یاریی دەكات. رووبەرووی یانەكەی دەبێتەوە.
لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا بارسێلۆنا بووە میوانی مایۆركا و یارییەكەشی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، ئەوە لە كاتێكدا كە سێ یاری پێشتر نەیتوانی بوو بردنەوە بەدەستبهێنێت.
بارسای فلیک لە كۆی 16 یاری لە 12 براوە بوون و یەك یاری یەكسان بوون و سێ یاریش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێن.
لە بەرامبەردا بێتیس بە راهێنەرایەتیكردنی مانویێل پێلیگرینی لە كۆی 15 یاری لە پێنج یاری براوە بوون و پێنج یاریی یەكسان بوون لە هەمان ژمارەی یاریش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بێتیس بە بێ كاردۆزۆ، مارك رۆكا و ویلیام رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا فلیک لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، ئانسو فاتی، رۆنالد ئاراوخۆ، مارك بێرنال و ئاندریێس كریستێنسن بێ بەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
پێنا
كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ
پێدری، كاسادۆ
رافینیا، ئۆلمۆ ، یامال
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال بێتیس
سیلڤا
سابالی، بارترا، یۆرێنتی، پێراود
گیراو، كلاڤێڵ
رۆدریگێز، سێلسۆ، زەلزوولی
رۆكی
س: yariga.net