هەورامان نیوز
دوای ئەوەی بڕیار لەسەر پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی بەردەڕەش درا، بە گوژمەی زیاتر لە 400 ملیار دینار، نەخشەی پڕۆژەکە تەواو کراوە و کارکردن تیایدا بەردەوامە، ئەم پرۆژەیە 250 بیری ئاو لە ناوچەکە دادەخات.
لێدوانی فەرمی: خەڵات ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری دهۆک،ڕایگەیاند: نەخشەی پڕۆژەکە تەواو بووە، کارکردن لە ڕێگا سەرەکییەکان و ڕێگای بورجەکانی کارەباکەی دەکرێت، ڕۆژانە دەیان ئامێر لە 10 شوێنی جیاواز کار لە پڕۆژەکە دەکرێت، بڕیارە لە پێش وادەی خۆی کارەکانی تەواو بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبەر نازم خورشید، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، ڕایگەیاند: پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی بەردەڕەش دەستی بە کارەکانی کردووە، ڕۆژانە زیاتر لە 80 ئامێر لە 10 شوێن کار دەکرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، ئاماژەی بەوەکرد، “سەرەڕای وەرزی زستان و ھاتنی بارانی بەردەوام کۆمپانیا بەردەوامە لە کارکردن و زۆر بەخێرایی کار دەکەن، بڕیارە لە ماوەی سالێک و پێنج پڕۆژەکە تەواو بکرێت و ماوەی دوو ساڵی بۆ دانراوە.”
٠ کۆمپانیا زۆر جدییە و دەیەوێت بەزووترین کات پڕۆژەکە تەواو بکات، بەتەواوبوونی پڕۆژەکەش 250 بیری ئاوی خواردنەوە دادەخرێن و ھیچ بیرێک نامینێت و بۆ ئاوی خواردنەوە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش، کە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، بە گوژمەی زیاتر لە 400 ملیار دینار لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد، ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە سەر زێی گەورە و بە دووری دوو کیلۆمەتر لە گوندی دالەڕێ دروست دەکرێت و پێکدێت لە وەرگری ئاو و وێستگەی پاڵاوتنی ئاو، 39 عەمباری ئاویشی بە قەبارەی جیا جیا بۆ دروست دەکرێت بۆ گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ قەزا و ناحیەکان و گوندەکان کە زیاتر لە 95 گوند سوودمەند دەبێت.
س: www.ava.news
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات
ووتاره پهیوهندیدارهکان



