هەورامان نیوز
وەزارەتی كاری حكومەتی هەرێم ماڵپەڕێكی تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی كار ڕادەگەیەنێت و كارخوازان لە سەرجەم شارەكانی هەرێم دەتوانن لێی سوودمەندبن.
وهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەك شەممە ماڵپەڕێكی تایبەتی بە ناوی (پۆرتاڵی کار) کردەوە، كە بەشێوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی ئاسانكاری بۆ هەلی كار بۆ بێكاران و خاوەنكارەكان دەكات.
كارخوازان دەتوانن لەڕێی بەشەكانی ماڵپەڕەكەوە خۆیان تۆماربكەن و هەلی كاری گونجاو بەدەستبهێنن. هەروەها لە بەشێكیدا نوێترین هەلی كارەكان خراوەتەڕوو.
بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەكە كلیك لێرە بكە
س: xelk.org