• هەواڵی بەپەلە

پۆرۆ لەبارەی بەستنەوەی بە ریاڵ مەدریدەوە لێدوانی خۆی دا

هەورامان نیوز

پێدرۆ پۆرۆی ئەستێرەی تۆتنهام بۆ یەکەم جار لەسەر بابەتی بەستنەوەی بە ڕیاڵ مەدریدەوە هاتەدەنگ.

پۆرۆ هاوشانی ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکانی ریاڵ بۆ پێگەی بەرگری لای راست بەهۆی ئەو ئاستە نایابەی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە پێشکەشی دەکات بەتایبەت لەڕووی هێرشبەرییەوه.

لە نوێترین لێدوانیدا، ئەستێره ئیسپانییەکە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی بۆ ئەرکە نێودەوڵەتیەکان، وتی

هاوڕێکانم دەنگۆکانی بەستنەوەم بە ریاڵ مەدریدەوە بۆ دەنێرن. ئەوە وەک جۆرێکە لە دڵخۆشکردن. بەڵام من ئێستا هۆشم لەگەڵ سپێرز و هەڵبژاردەی نیشتیمانییە.

ئەوە دەرەنجامی کار و کۆششی باشە کە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان تێبینی من دەکەن.

گرنیگدانی مێرەنگی بە یاریزانە 25 ساڵانەکە بەهۆی ئامارە نایابەکانی ناوبراوەیە. بەگوێرەی داتا بەردەستەکان، لە سەرەتای وەرزی رابردووەوە تا ئێستا هیچ بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ هێندەی پێدرۆ بەشداری لە گۆڵکردن نەکردووە (8 ئەسێست و 4 گۆڵ)

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین