• هەواڵی بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە بڕی ٣٨٧ ملیۆن دیناری دزی بوو دەستگیرکرا

هەورامان نیوز
 

  • پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی ٣٨٧ ملیۆن دیناری دزی بوو.

 

  • بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ٣٨٧ ملیۆن دیناری لە ماڵەکەیدا لێ دزراوە، ھێزەکانیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا کە تۆمەتبار دزیبووی.
  • ئاشکراشیکرد، ئەو تۆمەتبارە لەدایکبووی ١٩٧٩ و دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

س: www.kurdsatnews.com

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین