هەورامان نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ پلانی رێکخستنی هاتوچۆی لە کاتی یاری نێوان یانەی شورتە و نه‌سر راگه‌یاند.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی به‌غدا، رائید حەیدەر شاکر محه‌مه‌د، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پلانێکی تایبەتی بۆ رێکخستنی هاتوچۆ لە رۆژی یارییەکەی شوڕته و نه‌سڕی سعودیە داڕشتووە ، کە جێگیرکردنی مەفرەزەیه‌كی زۆره له‌و شەقامانه‌ی كه شاندنی یانه‌ی نه‌سڕ بەرەو یاریگای مه‌دینه ده‌بات.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەفرەزەکانی هاتوچۆ لە رۆژی یارییەکە زۆر دەبێت ، كه‌مترین قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامانه ده‌بێت كه شاندی یانه‌ی نه‌سڕ له هۆتێله‌وه بۆ یاریگا ده‌چن و پلانەکەمان رێگریکردنه لە قەرەباڵغی هاتوچۆ له‌و ناوچانه‌ی نزیكن له یاریگا.
محەمەد داوا لە شۆفێران ده‌كات، هاوکاری پیاوانی پۆلیسی هاتوچۆ بکەن بۆ ئه‌وه‌ی ئەرکەکانیان به‌سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه سەرکەوتنی ئەم چالاکییە وەرزشییە گرنگە و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ووڵاته‌كه‌مان بۆ یارییه‌كانی داهاتوو پاڵه‌وانیه‌تی دیكه ده‌بێت .
سبەی یەکشەممە شاندی یانەی نەسڕی سعوودی دەگاتە بەغدا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی لە هۆتێڵی رەشید لە بەغدا دەمێننەوە، کە یەکێکە لە شاهانەترین و گرانبەهاترین هۆتێڵەکانی بەغدا، کە شاندەکەی یانە سعوودییەکە لە 106 کەس پێکدێت
رۆژی دووشەممە (16ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2024) کاتژمێر 19:00 شوڕتە لە یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە لە بەغدا میوانداریی نەسڕی سعوودی دەکات
س: yariga.net