هەرورامان نیوز
یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی (IHL) كۆمه‌ڵێك بنه‌مایه كه هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی چه‌كداریی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان سنووردار بكات. ئه‌و كه‌سانه ده‌پارێزێت كه به‌شداریی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ناكه‌ن، وه‌ك خه‌ڵكی سڤیل و كارمه‌ندانی پزیشكی و كارمه‌ندانی فریاگوزاری و ئامراز و هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی شه‌ڕ سنووردار ده‌كات.
بنه‌مای یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی بریتییه له: رێككه‌وتننامه‌كانی جنێڤ: كه زنجیره‌یه‌ك په‌یماننامه‌ن، ڕێوشوێن بۆ مامه‌ڵه‌ی مرۆیی له شه‌ڕدا داده‌نێن. جگه له هاووڵاتی سڤیل، تایبه‌تیشه به پاراستنی سه‌ربازه بریندار و نه‌خۆشه‌كان، كارمه‌ندانی سه‌ربازی كه‌شتی نوقمبوو و دیله‌كانی جه‌نگ.
ئێسته به‌پێی دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانی هاوكاریی مرۆیی، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه پێشێل ده‌كرێ. ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه به نموونه باس ده‌كه‌م.
سیستمی نه‌رویجی له دوو لێدواندا؛
له ٧٦مین ساڵوه‌گه‌ڕی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ڕێكخرابوو، لێدوانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی هاوكاری پزیشكی نه‌رویجی له هه‌مووان گه‌رموگوڕتر و جێی بایه‌ختر بوو. له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رسوڕمانی خۆی له حكوومه‌ته‌كه‌ی و ته‌واوی ئه‌وروپا ده‌ربڕێ، كه بڕوا ناكه‌ن ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له‌م ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات، شه‌ڕێكی جیهانییه و ناوخۆیی نییه. گوتی، ئه‌م هێزانه‌ی له‌م ناوچه‌یه شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌رگریی له هه‌موو دنیا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر، بۆ نموونه، له ساڵی ٢٠١٤دا كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك بكه‌وتایه ده‌ستی داعش، تا ئێسته ده‌یان هێرشیان كردبووه سه‌ر نه‌رویج. به‌ڵام ئه‌و پێی وایه ئه‌وروپییه‌كان و وڵاته‌كه‌ی خۆیشی سستن له هاوكاریكردنی ئه‌م ناوچه‌یه، به جۆرێك تا ئێسته ئێزیدییه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه‌ش ده‌یانه‌وێ هاوكارییه‌كانیان ڕابگرن.
كاره‌ساتێكی تر ئه‌وه‌یه، به‌هۆی زۆنی گه‌رمی شه‌ڕ كه ئێسته سووریایه، كێشه مرۆییه‌كانی تر له‌به‌رچاو ونن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌دا گوێبیستی لێدوانی یان ئیگڵاند سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌رویجی بووم له‌سه‌ر سوودان، كه ئێسته سوودان له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی برسێتیدا ده‌ژی و له ئه‌نجامی شه‌ڕی دوور و درێژه‌وه نیوه‌ی هاووڵاتییانی ئاواره و برسین، ئیگڵاند گوتی: به‌ر له 20 ساڵ وڵاتی ئێمه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارفۆری ده‌كرد. به‌ر له 20 ساڵ ئێمه سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانمان هه‌بوون (مه‌به‌ستی هه‌موو وڵاته ئه‌وروپییه‌كانه)، ئه‌گه‌ر كاره‌ساتێكی وا بقه‌ومایه ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان ده‌دا.
ڕێكخراوی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراویش له ئه‌ڵمانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایی توندی خۆی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه كه چه‌ند ساڵێكه هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی ئاواره‌ی ڕۆژئاوا له سووریا ڕاگرتووه، ئه‌مه به پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ وه‌سف ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، به‌په‌له هاوكاریی بگه‌یه‌نێته ئاواره‌كان.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كه‌یسی سووریا بكه‌ین، ناودارترین پێناسه‌ی مێژوو بۆ ده‌وڵه‌ت بهێنینه‌وه كه پێناسه‌كه‌ی ماكس ڤێبه‌ره، پێی وایه پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت بریتییه له خاك و خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات. ئێسته له سووریا خاك و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رچاو گیراوه و خه‌ڵكه‌كه هیچ گرنگی پێ نادرێ كه هه‌یه یان نییه. ده‌بینین میله‌تێكی چه‌ندان ملیۆن بووه‌ته قوربانی ئه‌و بارودۆخه.
به‌و شێوه‌یه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیستمه دژه مرۆڤایه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كرێن، به‌ڵكو سیستمه جیهانییه‌كه به‌ته‌واوی له پاراستنی ئه‌و یاسایانه‌دا شكستی هێناوه. له هه‌موو لایه‌كه‌وه خه‌ڵكی قوربانیی سیاسه‌تی ناته‌ندروسته و ته‌نانه‌ت ئاماره‌كانیش به سیاسی كراون كه بنه‌مای داڕشتنی یاسا و سیاسه‌تن.
س: wishe.net
I am really loving the theme/design of your weblog. Do you ever run into any browser compatibility issues? A few of my blog readers have complained about my website not operating correctly in Explorer but looks great in Safari. Do you have any suggestions to help fix this problem?