• هەواڵی بەپەلە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نەناردنی مووچە خەتای حکومەتی عێراقە نەک کوردستان

هەورامان نیوز


پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: “مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تکایە ئاگاداربن، هەموومان بۆ یەکەمجار گەیشتینە ئەو باوەڕەی  کێشەی مووچە خەتای حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو هەمیشە خەتای حکومەتی عێراقە”.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 05-12-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەرلەمان ڕایگەیاند، بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، بۆ هەر مانگێک هەر 761 ملیار دینار دەنێرن. واتە ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت پڕناکرێتەوە. لەبارەی چارەسەری ڕیشەیی مووچەش وتی بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.سوودانی داوایشی لە پەرلەمانتاران کرد دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە بدەن کە دوو بڕگەی تایبەتن بە  دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و بڕیار بوو ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی گەشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی بۆ دەرەوە و گوشاری لایەنە شیعەکان، بڕگەکە لە دانیشتنی پەرلەمان لابرا،  ئەمەش چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دوا دەخات.
لێدوانی فەرمیی: سروە محەممەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: “سەرەڕای ئەوەی هەندێک مانگ لە ڕابردوودا لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا نەکراوە، بەڵام حکومەتی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەم سێ مانگە لیستی زوو ناردووە، ئامادەیە ڕێککەوتن بکات لەسەر نەوت، ئێستاش ئامادەیە داهاتی ناوخۆی شەش مانگ ڕادەست بکات، بۆیە بیانووەکانی بەغدا هی ئەوە نین مووچەیان نەنێرێت”.هۆکارێکی دیکە: هۆکارێکی دیکەش هەیە بۆچی حکومەتی عێراق مووچە نانێرێت و  لەم کاتەدا سوودانی بەوشێوەیە بەرامبەر مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لە پەرلەمان ڕەفتاری کرد، لەمبارەیەوە سروە محەممەد دەڵێت: “پەیوەندی بە شەڕی سووریاوە هەیە، ئێستا عێراق خۆی بۆ شەڕەکە ئامادە دەکات، دەیەوێت بودجەی دەوڵەت و مووچەخۆران بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنێت”.لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بە قسەکانی دوێنیی سوودانی کرد لە پەرلەمان و وتی؛ نیەتی ئەوە هەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێکبەون.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین