هەورامان نیوز
به‌غدا مووچه و پاره وه‌ك گوشارێك دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار دێنێت و ده‌یه‌وێ هه‌رێم بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێم و پێگه‌كه‌ی لاواز بكات، شاره‌زایان و رۆشنبیران پێیان وایه ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات، لێدانه له قه‌واره‌ی هه‌رێم و كاركردنه بۆ لاوازكردنی، پابه‌ند نه‌بوونی به‌غداش به یاسای بودجه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه به‌رانبه‌ر مووچه‌خۆران پێڕه‌وی ده‌یكات، برسێتی له هه‌رێم دروست ده‌كات.
به‌غدا له رێگه‌ی دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوو ئامانجی هه‌یه، دروستكردنی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ناڕه‌زایه‌تی دروست بكه‌ن و رووبه‌ڕووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببنه‌وه، وه‌ك بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران و بنكه ته‌ندروستییه‌كان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌و ناڕه‌زایه‌تییه ناسه‌قامگیریی له‌ناو هه‌رێم دروست بكات و پێش به‌و دۆخه ئارامه بگرێت كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی،گوت، هه‌رێمی كوردستان هێشتا به‌و مافانه‌ی خۆی نه‌گه‌یشتووه كه له ده‌ستووری عێراق باسیان لێوه كراوه و دیاری كراون، چونكه هیچ كام له حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا تا ئێسته‌یش پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوون، ئه‌وه‌شی ئێسته له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رانبه‌ر به هه‌رێم ده‌كرێت، سیاسه‌تێكی خراپ و هه‌وڵدانه بۆ لێدان له پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاركردنه بۆ دروستكردنی ناڕه‌زایه‌تی له ناوخۆی هه‌رێم و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
روونی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له رابردوودا ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌بووه، هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بووه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه، ئاشكرایه به‌غدا ئه‌مه‌ی ناوێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن كه هه‌وڵیان دا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و حكوومه‌ت بێ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مافێكی مرۆیی خه‌ڵكه، كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی برسێتی له هه‌رێم دروست بكات، له‌و رێگه‌یه‌وه كار بكات بۆ دروستكردنی ناسه‌قامگیریی له هه‌رێم.
مه‌ریوان عه‌زیز چاودێری سیاسی، ئاماژه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری هه‌بوو، كاری پێكه‌وه‌یی بكرایه بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتبوون، ده‌بوو به ئاسانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه راده‌ستی به‌غدا نه‌كرانایه كه هه‌مووان ده‌زانن كێ هۆكاری ئه‌وه‌بوو، ئه‌وان بوون له په‌رله‌مان هاواریان ده‌كرد و ده‌یانگوت، ته‌واو به‌غدا وه‌ك هه‌رێم نییه و مووچه و بودجه‌مان بۆ ده‌نێرێت و گرفتی دواكه‌وتنی مووچه نییه، ئێسته‌یش به‌غدا مووچه‌ی دوا خستووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك قسه‌ش ناكه‌ن، بۆیه به‌غدا هه‌وڵێكی خراپی دژی هه‌رێم ده‌ست پێ كردووه، ده‌یه‌وێت شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌ناو خه‌ڵك دروست بكات و فه‌رمانبه‌ران ناڕه‌زایه‌تی دروستبكات و ده‌وام نه‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی یاسایه، گوشارێكی زۆری له حكوومه‌ت كردووه، له ناوخۆ ناڕه‌زایه‌تی و هاووڵاتییان دژی حكوومه‌ت هان ده‌دات، به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێ بگات به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت، رێككه‌وتنێك و یاسای بودجه هه‌یه، له سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه به‌غدا پابه‌ند نابێت و هه‌ر مانگه و به بیانوویه‌ك پاره‌ی هه‌رێم و مووچه دوا ده‌خات و ناینێرێت.
كامه‌ران حه‌سه‌ن فه‌رمانبه‌ر راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، كارێكه ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی برسیكردنه، به‌غدا به‌ته‌واوی دژی خه‌ڵكی كوردستانه و بابه‌ته‌كه‌ی به سیاسی كردووه، له كاتێكدا مووچه پێوه‌ندیدار نییه و ده‌بێت جیا بكرێته‌وه و مافی خه‌ڵكه، به‌غدا نیازێكی خراپی هه‌یه، ئه‌وانه‌شی كه به شانوباڵی به‌غدایان هه‌ڵده‌دا، ئه‌وه‌تا با ببینن نیازی به‌غدا و سیاسه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم چۆنه.
س: wishe.net







