• هەواڵی بەپەلە
Homeوتارچیرۆکی بەیانیەکی تەموز لە گەرمای ئێوارەدا......:

چیرۆکی بەیانیەکی تەموز لە گەرمای ئێوارەدا……:

هەورامان نیوز


ن/مامۆستا مقداد م امین

بەدبەختی ئەم وڵاتە لەوەدایە کە هیج بەیانیەک نییە هەڵسی و چیرۆکێکی ناخ هەژێن خۆی نەکات بە ماڵتا، هیچ سبەینێیە نییە هەڵسی و خۆزگە بە دوێنێ نەخوازی.

جاران ڕقم لە دەنگی عەرەبانە گەڕۆکەکان و بڵندگۆکەیان بوو، پێم وابوو دەبێت ڕێگری بکرێت لەوەی بە کۆڵانەکاندا دەنگ بەرزکەنەوە.

بەڵام ئەم بەیانییە چیرۆکێک وای لێکردم کە چیتر بیر لەوە نەکەمەوە…..

چیرۆکێکی کورت وای لێکردم کە هیچ دەنگێک بێ هۆکار نییە.

ئەگەر نا بوونەوەر به گشتی و مرۆڤ بە تایبەتی بە سروشت حەزی لە بێدەنگییە، حەزی لە ژینگەیەکی ئارام و دوور لە ژاوەژاوە.

پێداویستی وا دەکات زمان پەیدا بێت.

ستەم وا دەکات دەنگ پەیدا ببێت.

ئاواتێکی خنکێنراو وا دەکات هاوار پەیدا بێت.

بەڵێ ئەم بەیانییە لەگەڵ دەنگی بڵندگۆی یەکێک لەو عەرەبانانەدا، کە لە سەوزەوە بگرە تا شیرینی و ماسی سەلمون دەفرۆشن…. ڕۆیشتمه دەرەوە ئەو عەرەبانە چییانەی کە لەوسەری کۆڵانیش بن دەنگی کردنەوەی دەرگاکان دەبیستن،

بە چوونه دەرەوەم گەڕایەوە بێ ئەوەی هیج بڵێم زانی شتێکم دەوێت.

گەنجێک وەک زۆربەی گەنجەکانی تری ئەم وڵاتە ئەسمەر بەڵام چ ئەسمەرێک ئەسمەری بەر خۆرێکی بەتین نەک ڕەشتاڵەو ئەسمەری جێنێتیکی ، ئەسمەرێک تا ورد نەبیتەوە نازانیت لە ئەسڵا ئەمانە مرۆڤی سورو سپین. نەفرەتی گەنجی و ژینگە پڕوکێنەرەکەی تەموزو ئاب ڕەنگی گۆڕیوون.

گەنجێک خاولیێکی تەڕ بەسەریەوە تا بەرگەی ئەو تیشکە لارەی خۆری بەیانی بگرێت.

سوێندبێ لەم وڵاتەدا خۆری بەیانی زۆر بێزارکەرترە تا هی قرچەی نیوەڕۆ……..

بە هەر حاڵ لەگەڵ کڕینی ئەو شتەی دەمویست

پێی ووتم مامۆستا خۆت فۆڕمی زانکۆلاینت بۆ پڕ کردمەوە و پێشت ووتم خەمت نەبێت نمرەکەت بەرزە یەکەم هەڵبژاردن وەرت دەگرێت.

کاتێک ئەمەی وت ترسام هەڵەیەکم لە فۆڕمەکەیدا کردبێت و کۆلێژی بەرز وەرینەگرتبێت و گلەیی و گازندەی هەبێت بەرامبەرم……

پێم وت ئەی دوای ئەوە چی؟ کوێت تەواو کرد؟

ئەو: مامۆستا کۆلێژی یاسام تەواو کرد…..

شۆک بوونەکەم زیاتر بوو، ئەی ئێستا بۆ خەریکی ئەم ئیشەی، یاسا لە بەشەکانی تر باشترە بۆ لە پسپۆڕیەکەی خۆت ئیش ناکەیت، هەم ئیشەو هەم لە زانستەکەشتدا زیاتر شارەزایی و توانایی پەیدا دەکەی……

ئەو: مامۆستا چەند جارێک لە چەند شوێنێک فۆڕمم پڕکرووەتەوە دامەزراندن نییە، ئیش نییە، نەک هەر خۆم خێزانیشم خەریجی یاسایەو له ماڵەوەیە…….

ئیتر لێرەدا هیچ ناوترێت، بەڵێ ئەوە ئەو ساتەیە کە ناتوانی هیچ بڵێیت، ئەو ساتە وەک ساتی کارەساتێکی سروشتی وایە، هیچ دەسەڵاتێکت نییە.

ئەو ساتەیە کە تێدەگەیت زەمەن چی زووڵمێک دەکات……..

بە ڕۆشتنی دووبارە هاواری کردەوە…..

تێگەیشتم ئەمانە هاواری خۆشی نین هاواری گەنجێک نین شەپۆلی دەریا تەڕی کردبێت.

بەڵکو جۆرێکی دەربڕینی ناڕەزاییە بەرامبەر بوونی بەرامبەر زەمەن برانبەر ئەو پرسیارەی که بۆ ژیان بۆ هەندێک دەبێت وابێت و جۆرێکی تر نەبێت؟

دەنگی ئومێدی لەچاڵنراوی چوار ساڵی کۆلێژێکی بەرزی وەک کۆلێژی یاسایە…….

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین