• هەواڵی بەپەلە

ڕووسیا خستنە خوارەوەی 456 درۆن و كوژرانی 13 كەسی ڕاگەیاند

هەورامان نیوز

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو 456 درۆنی لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاكان خستە خوارەوە، هەروەها لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی هەندێ درۆن، 13 كەس لە كۆماری تەتەرستان كوژران.
لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانی شەوی ڕابردوو 456 درۆنی ئۆكراینی كە 15 ناوچەی ڕووسیایان كردبووە ئامانج، بخاتە خوارەوە.
ئاماژەی داوە، چەند درۆنێك لە كۆماری تەتەرستان لە ناوەڕاستی رووسیا و بە دیاریكراویش لە شاری پیشەسازی نیگنكامسك بە دووری هەزار و 600 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی ئۆكراینا كەوتنە خوارەوە.
لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی درۆنەكان لەو شارە، 13 كەس تا ئێستە كوژراون و 39ی تریش بریندار بوون، دوای ئەوەی دامەزراوەیەكی پیشەسازی و مەدەنی لەو شارە كرابووە ئامانجی درۆنەكان.
جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ئێستە زیاتر شێوازی جەنگی درۆن و مووشەكی بەخۆوە گرتووە، ئۆكراینا شەوانە سەتان درۆن ئاراستەی ناوچە جیاجیاكانی ڕووسیا دەكات، لە بەرانبەردا ڕووسیا بە مووشەكی بالیستیك كییڤ و ناوچەكانی تر بۆردمان دەكات. هەردوولا خاڵی لاوازی یەكتریان دۆزیوەتەوە، ئۆكراینا بەهۆی نەبوونی مووشەكی بەرپەرچدانەوەی سیستمی پاتریۆت، ناتوانێ سەرجەم مووشەكە بالیستیكییەكانی ڕووسیا بخاتە خوارەوە، ڕووسیایش سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی درۆن ئامادە نییە، بۆیە جارجار درۆنەكان دەكەونە خوارەوە و ئامانجەكانیان دەپێكن.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین