• هەواڵی بەپەلە

ڕووسیا: ڕێککەوتنمان هەیە لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ بە دیهێنانی ئاشتی لە سووریا

هەورامان نیوز

 

شەڕی سووریا تەواوی وڵاتانی ناوچەکەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەمووان داوای هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەن، ئێستاش ڕووسیا و ئێران و تورکیا کار لەسەر ڕێککەوتنێک دەکەن، تاوەکو ئاساییش لە سووریا بەرقەرار بێت.

لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند” هەرسێ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ڕووسیا و ئێران و تورکیا کۆدەبنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا، هاوکات هەر سێ وڵات لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان هەیە بەسەر سووریاوە هەوڵی ئەوە دەدەن ئاسایش و ئارامی بگەڕێنینیەوە بۆ وڵاتەکە. 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی ڕیا نۆڤستی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە کە موحسین قومی، ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی ڕێبەری باڵای ئێران لە مۆسکۆیە. 

زانیاریی زیاتر: لەساڵی 2020 مۆسکۆ و ئەنقەرە گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە باکووری سووریا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەساڵی 2011ـەوە سووریا ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزی تێدا بووە.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین