• هەواڵی بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لە لێژنەی ئەمنیی سلێمانییەوە

هەورامان نیوز

لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی ڕاگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست و چەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە، کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا کراوە، یاخود بڕیارەکە گۆڕانگاری بەسەردا ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناگرێتەوە.

ئێمە وەک لیژنەی ئەمنیی سلێمانی و بە ھەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، کە ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و بە ھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگارییەک بەسەر بڕیارەکەماندا نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بە وردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگیی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە و بەتەواوی نیەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشکێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامیی شاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیرین، زۆر جیددی و سوورین لەسەر جێبەجێکردنی ھەر بڕیارێک، کە بڕیاری لەبارەوە بدەین.

س: hawlati.co

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین