• هەواڵی بەپەلە

ڕەوتی حیکمە: کورد لایەنێکی کاریگەری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن

هەورامان نیوز
ڕەوتی حیکمە کە عەممار حەکیم ڕابەرایەتیی دەکات، هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

 لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  تایبەت بە پرسی مووچە، گفتوگۆی ئەوە کراوە، ئەوەی حکومەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەیکات ستەمە، لە ئەگەری بەردەوام بوونی دۆخەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکان بەتایبەت مووچە لە سەرەتای ئەمساڵدا، هەڵوێستی تووند بنوێنرێت تاوەکو دەگاتە ئاستی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکاری ڕەوتی حیکمە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میوان بوو، لەمبارەیەوە وتی:

– هێزە کوردییەکان لایەنی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانین و لایەنێکی کاریگەری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن و بەبێ کورد کاروباری دەوڵەت بەڕێوەناچێت. 

– کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بابەتی مووچە و نەوت هونەرین، هیچ مەرامێکی سیاسییان لەپشتەوە نییە، بۆیە چارەسەرکردنیان ئاسانە و ناگاتە ئەو ڕادەیەی هەولێر لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین