• هەواڵی بەپەلە

کات لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان نییە؛ چاوەڕێی دوایین ئۆفەر بۆ برادلی بارکۆلا دەکات

هەورامان نیوز

داهاتووی برادلی بارکۆلا لە پاریس سان جێرمان بەرەو کۆتایی دەچێت و یانە فەرەنسییەکە چاوەڕێی دوایین هەوڵی لیڤەرپوول بۆ کڕینی یاریزانەکە دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە، جووڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی پاریس سان جێرمان هێشتا کۆتایی نەهاتووە و دیارترین دۆسیەی ئێستای یانەکە پرسی برادلی بارکۆلایە کە رەتی کردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی، ئەمەش وای کردووە راهێنەری یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی بدات تاوەکوو داهاتووی یەکلایی دەبێتەوە.

برادلی بارکۆلا – یاریزانی پاریس سان جێرمان

دانوستانەکانی نێوان پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوول بەردەوامن، دوایین ئۆفەری یانە ئینگلیزییەکە کە بڕەکەی 115 ملیۆن یۆرۆ بوو، لەلایەن پاڵەوانی ئەوروپاوە رەت کرایەوە. سەرەتا پاریس 160 ملیۆن یۆرۆی داوا دەکرد، دواتر داواکارییەکەی بۆ 140 ملیۆن کەم کردەوە و رەنگە ئێستا بە بڕێکیش رازی ببن کە کەمتر بێت لەو ژمارەیە، ئەگەر لیڤەرپوول ئۆفەری کۆتایی خۆی پێشکەش بکات.

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سان جێرمان، کەسایەتییەکی توندی هەیە و پێی وایە یاریزانێک کە مێشکی لە شوێنێکی دیکە بێت ناتوانێت باشترین ئاست پێشکەش بکات، بۆیە بڕیاریدا بارکۆلا لە پێکهاتەکەی دووربخاتەوە.

سەرەتا بارکۆلا نەیدەویست کێشە دروست بکات و ئامادە بوو کێبڕکێ لەسەر پێگەکەی بکات، بەڵام دوای ئەوەی پاریس گرێبەستی لەگەڵ فێران تۆرێس و میکا گۆدتس واژۆ کرد و ئێنریکیش لە پێکهاتەکە دووریخستەوە، دۆخەکە بەتەواوی گۆڕا.

ئێستا یاریزانە فەرەنسییەکە داوا لە کارگێڕیی یانەکەی دەکات بە زووترین کات رێککەوتنەکە لەگەڵ لیڤەرپوول بکەن، بەتایبەت کە پێشتر لە مانگی تەمموو پێی راگەیاندبوون کە نایەوێت دوای ساڵی 2028 لە پاریس بمێنێتەوە.

کات خەریکە تەواو دەبێت بۆ پاریس سان جێرمان، چونکە ئەگەر نەتوانن بەزوویی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و یاریزانەکە بفرۆشن، ناتوانن پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە هێڵی هێرشبردنیان بە یاریزانی نوێ بەهێزتر بکەن.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین