هەورامان نیوز
پرۆژەی ڕووناکی کە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاونیشتمانیان بەردەوامە، لە ئاینەدە دا کارەبای گەڕەکێکی دیکە دەبێتە 24 کاتژمێر.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و 77 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون، هاوکات فراوانکرنی پرۆژەکە بەردەوامە و بەمنزیکانە کارەبای گەڕەکی سەربەستی لە هەولێر دەبێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕێبین کامەران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کارەکانی پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر لە قۆناغی کۆتایی دایە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەبای گەڕەکەکە دەبێتە 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی جێبەجێ دەکرێت، سەدان مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە و کاریگەریی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
س: www.ava.news