• هەواڵی بەپەلە

کلاسیکۆی بازاڕی گواستنەوە؛ بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی رۆدری کێبڕکێی ریال مەدرید دەکات

هەورامان نیوز

بارسێلۆنا بە شێوەیەکی جددی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ رۆدری، ئەستێرە و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی دەکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاوی کردووەتەوە، بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی رۆدری دەکاتەوە و قسەی لەگەڵ بریکارەکانی یاریزانەکە کردووە.

بۆچی بارسێلۆنا سەرنجی رۆدری رادەکێشێت؟
رۆدری پڕۆژەکەی بارسێلۆنای بەلاوە سەرنجڕاکێشە و پێی وایە بەتەواوی لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی دەگونجێت،، جگە لەوەش خۆگونجاندنی لە ژووری خۆگۆڕینی یانەکە زۆر ئاسان دەبێت، چونکە جارێکی دیکە لەگەڵ 8 یاریزانی هاوڕێی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەک دەگرێتەوە.

پێکانی دی یۆنگ و پێویستییەکانی فلیک
جووڵەکانی بارسێلۆنا بۆ ئەم گواستنەوەیە دوای ئەوە دێت کە فرێنکی دی یۆنگ تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی راستی بوو و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

بێگومان بۆ سەرکەوتنی ئەم گرێبەستە، بارسێلۆنا پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکە تاوەکوو جێگەی مووچەکەی بکاتەوە و باری دارایی یانەکە رێکبخاتەوە.

کێبڕکێی مەدرید و دۆخی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی
لەلایەکی دیکەوە، ریال مەدرید هێشتا ئارەزووی گواستنەوەی ئەم یاریزانەی هەیە و پێشتر دانوستانی کردووە، بەڵام نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر بڕی پارەی گواستنەوەکە لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

رۆدری تەنیا 12 مانگ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ماوە و یانە ئینگلیزییەکە ئاگاداری ئارەزووی هەردوو یانە ئیسپانییەکەیە.

پێشتریش ئاماژە بەوە درابوو کە یاریزانەکە هیچ ئارەزوویەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا رایگەیاندبوو کە دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و لە لالیگا یاری بکات.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین