• هەواڵی بەپەلە

کوژرانی دو بەرپرسی باڵای حەماس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

هەورامان نیوز

ڕێکخراوی حەماس هەواڵی کوژرانی سەلاح ئەلبەردەویل و ئیسماعیل بەرهوم، ئەندامانی باڵای مەکتەبی سیاسی ئەم ڕێکخراوەی پشتڕاست کردەوە. هاوکات سوپای ئیسرائیل ئامادەکاریی یەکێک لە یەکە سەربازییەکانی خۆی بە ناوی لیوای ٣٦ بۆ ئۆپەراسیۆن لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
حەماس دەڵێت دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو گرووپە بە ناوەکانی سەلاح ئەلبەردەویل و ئیسماعیل بەرهوم، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی جیاوازی ئیسرائیل لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون.
ئەم گرووپە فەلەستینییە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئادار (٣ی خاکەلێوە) هەواڵی کوژرانی سەلاح ئەلبەردەویل، لە ئەندامانی باڵای مەکتەبی سیاسیی خۆی لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خان‌یونس پشتڕاست کردەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن لەم هێرشەدا، هاوسەری ئەم ئەندامەی حەماسیش کوژراوە. ئەلبەردەویل کە پێشتر گوتەبێژی حەماس بوو، لەم ڕێکخراوەدا کەسایەتییەکی ناسراو و لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٠٩دا سەرۆکی دەستەی دانوستانکاری حەماس بوو.

س: www.zagrosn.com

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین