هەورامان نیوز
کۆریای باکوور ڕایدەگەیێنێت بە هەموو توانا سەربازییەکانیەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە بکرێتە سەری.
لە ڕاگەیێنراوێکدا کە میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، ئەوە هاتووە کە کۆریای باکوور بێ هیچ دوو دڵییەک وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە کە لەلایەن کۆریای باشوور و هاوپەیمانانیەوە بکرێتە سەری و ئەگەر سەروەرییەکەی پێشێل بکرێت، ئەوا هەموو هێزە هێرشبەرییەکانی، لە ناویشیاندا چەکە ئەتۆمییەکانی، بەکاردەهێنێت.
بە گوێرەی میدیای کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئوون، ڕێبەری ئەو وڵاتە، سیئۆل و واشنتن بە تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە تۆمەتبار دەکات.
لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کۆریا گەیشتوونەتە خراپترین ئاست لە چەند دەیەی ڕابردوودا و کۆریای باکوور دەستی بە ناردنی باڵۆنی پڕ لە زبڵ بۆ کۆریای باشوور کردووەتەوە.
س: www.ava.news