هەورامان نیوز
کێشەی گەڕانەوەی 13 هەزار و 335 کەسی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوە گیریان خواردبوو چارەسەر کرا.چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو، بۆ پەیوەندی کردن بەو هاونیشتمانیانە و گەڕاندنەوەیان، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هاوبەشی لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژوورێکی ئۆپەراسیۆنیش لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان پێکهێنا.لێدوانی فەرمی: سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ گوتی: لە ڕێگەی هێڵە گەرمەکان و گۆگڵ فۆرمەوە زیاتر 5 هەزار و 600 پەیوەندی وەرگیراوە و بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کێشەی گەڕانەوەی 13 هەزار و 335 کەس چارەسەر کراوە، بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەی گەرانەوەی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دەرەوە گیریان خواردبوو و کێشەی گەڕانەوەیان بۆ چارەسەر کراوە:تورکیا : 424 کەس جۆرجیا : 290 کەس ڕوسیا : 20 کەس ئیماڕات : 412 کەس ئێران : 5615 کەس قوبرس : 300 کەس تونس : 250 کەس ئازەربێجان : 22 کەس تایلەند : 23 کەس سریلانکا : 17 کەس دانیمارک : 4 کەس فنلەندا: 2 کەس قەتەر : 90 کەسیۆنان : 4 کەس مالیزیا : 34 کەس ئوردن : 36 کەس سعوودیە : 5135 کەس لوبنان : 251 کەس ئەڵمانیا : 6 کەس میسر : 400 کەس
س: www.ava.news