• هەواڵی بەپەلە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

هەورمان نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و کەش گەرم دەبێت، لەگەڵ زیابوونی خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ (١٥-٢٠ کم/ک) بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، هەروەها هەور لەسەر هەندێک ناوچەی جیاجیا دروست دەبێت. پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نزیک دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسی ڕایگەیاندووە” ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە ناوچەکە کردووە کەمێک لاواز دەبێت، بە جۆرێک پلەکانی گەرما بە (١ تا ٣) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.”

خێرایی با لە ڕۆژی چوارشەممە مامناوەند دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک خێراییەکەی بۆ سەرووی ۳٠ کم/ک زیاد دەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٢ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٤٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٣١ پلەی سیلیزی

س: xebat.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین