• هەواڵی بەپەلە

گرووپە هێرشبەرەكانی سووریا: نابینە هەڕەشە بۆ سەر عێراق

هەورامان نیوز

 
لە چوارشەمی رابردووەوە ژمارەیەك گرووپی چەكدارلە باكوری رۆژئاوای سووریا دەستیان بە هێرشێكی فرەوان بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی سووریا كردووە، توانیویانە ناوچەیەكی فرەوان لە هەردوو پارێزگای ئیدلب و حەلەب كۆنترۆڵ بكەن، ئەوەش بووە مایەی ترسێكی گەورەی عێراق، ئەمڕۆ ئەو گرووپانە لە بەیاننامەیەكدا حكوومەتی عێراقیان دڵنیا كردەوە كە نابنە سەرچاوەی نیگەرانی و هەڕەشە بۆ ناوچەكە.
 
بەپێی بەیاننامەی ئەو گرووپانە كە لە ژێر ناوی، لە حكوومەتی رزگاركردنی سووریاوە بۆ حكوومەتی عێراق رەوانە كراوە و تیایدا هاتووە، كارگێڕیی كاروباری سیاسی لە حكوومەتی رزگاركەری سووریا دووپات لە لە پێوەندیی برایانە و دۆستانەی پتەوی نێوان هەردوو گەلی سووری و عێراقی دەكاتەوە، ئەو پێوەندییەی بە درێژایی مێژوو هەیە و بە بەردەوام برایەتی و چارەنووسی هاوبەش كۆی كردووینەتەوە، ئێمە لە سووریای ئازاد بەتەواوی باوەڕمان بەوە هەیە كە بەرژەوەندیی هاوبەشمان پێویست بە هاریكاری و لێكگەیشتنی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵات دەكات.
 
زیاتر هاتووە، شۆڕشی سووریا كە لەپێناو ئازادی و سەربەرزی دەستی پێ كرد، شۆڕشێكە هەوڵی رزگاركردنی گەلی سووریا لە ستەمی رژێمی تاوانباری ئەسەد دەدات، هاوكات هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق یان لە هەر دەوڵەتێكی تری ناوچەكە دروست ناكات، ئێمە لە حكوومەتی رزگاركردن، حكوومەت و گەلی عێراق دڵنیا دەكەینەوە بەوەی سووریا نابێتە سەرچاوەی نیگەرانی یان پشێوی لە ناوچەكە، بە پێچەوانەی ئەوە بە پەرەپێدان و پتەوكردنی پێوەندیی هاریكاری لەگەڵ عێراق پابەندین، بۆ مسۆگەربوونی سەقامگیری لە ناوچەكە و گەیشتن بەوەی لە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلەكانماندایە. 
 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین