• هەواڵی بەپەلە

گرێبەستی کریستیان رۆمێرۆ بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید؛ هۆکارێک بۆ پەشیمانبوونەوەی خولیان ئالڤارێز لە چوونە بارسێلۆنا

هەورامان نیوز

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی زۆر نزیک بووەتەوە و ئەو گرێبەستە نەک تەنیا هێڵی بەرگری یانەکە بەهێز دەکات، بەڵکوو دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی خولیان ئالڤارێز و وازهێنانی لە بیرۆکەی چوون بۆ بارسێلۆنا، بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لە نێوانیاندا هەیە.

 رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید هەنگاوی جدی دەنێت بۆ ئەوەی دوای زیاتر لە ساڵێک چاوەڕوانی، ئامانجە گەورەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا بەدەستبهێنێت، ئەویش رۆمێرۆیە.

تواناکانی رۆمێرۆ وای لێ دەکات ببێتە یاریزانێکی سەرەکی و دەستبەجێ ئاستی هێڵی بەرگری بەرز بکاتەوە، بەڵام جیا لەوەش، وەکوو ئاشتیخوازێکی چاوەڕواننەکراو بۆ دۆسییەی ئالڤارێز روو لە مەدرید دەکات.

 

خولیان ئالڤارێز و کریستیان رۆمێرۆ

پەیوەندییەکی نزیک و کاریگەر
جگە لەوەی پێکەوە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی جیهانن، رۆمێرۆ و ئالڤارێز پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان هەیە. جیاوازی تەمەنیان نەبووەتە رێگر لە دروستبوونی هاوڕێیەتییەکی بەهێز و رۆمێرۆ کاریگەرییەکی باشی بەسەر هێرشبەرەکەوە هەیە. بۆیە پێشبینی دەکرێت  بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی خولیان لە یانەکەدا رۆڵی هاوپەیمانێک ببینێت.

لە لایەکەوە، رۆمێرۆ ئەو جۆرە یاریزانەیە کە ئالڤارێز هەمیشە داوای کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کێبڕکێی یانە گەورەکان بکات [لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لە ئیسپانیا ئالڤارێز رایگەیاند کە رۆمێرۆ باشترین بەرگریکارە کە تاوەکوو ئێستا رووبەڕووی بووەتەوە]. لە لایەکی دیکەشەوە، بوونی ئەو لە ژووری خۆگۆڕیندا دەبێتە هاندەرێک بۆ هێرشبەرەکە تاوەکوو واز لە مەبەستی رۆیشتن بۆ بارسێلۆنا بهێنێت.

 

پاڵپشتییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هاندەران
هەروەها، رۆمێرۆ دەبێتە پەناگە و پاڵپشتییەک بۆ ئالڤارێز لەو مانگانەی سەرەتا کە پێدەچێت ژینگەی یاریگا و هاندەران بەرامبەری توند و دوژمنکارانە بێت. ئەزموون و کەسایەتی رۆمێرۆ دەبێتە رێنماییکارێکی نموونەیی بۆ ئەوەی ئالڤارێز بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بێت و لە رێگەی ئاستەکەیەوە لە یاریگادا، لێخۆشبوونی هاندەران بەدەستبهێنێت.

 

گەشبینی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید
بە هەمان شێوەی ئەو گەشبینییەی کە هەیە بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی ماتیۆ ئالێمانی لەگەڵ تۆتنهام بۆ کڕینی رۆمێرۆ بە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ، یانەکە هیوادارە دۆسییەی ئالڤارێزیش ئاسایی ببێتەوە.

ئێستا، ستافی راهێنەران و ژووری خۆگۆڕین بە باوەشی کراوەوە چاوەڕێی هەردوو یاریزانەکە دەکەن، چونکە دەزانن باشترین ئاستی ئەو دووانە هەلی تیمەکە بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوەکان زۆر زیاتر دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، کەسایەتییە بەهێزەکەی کوتی یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی خولیان ئالڤارێز.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین