هەورامان نیوز

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە

هەورامان نیوز

دوای وەستانی بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بەهۆی تەمومژی چڕەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە.لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: لە دوای کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردووەتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەمومژی چڕەوە مەودای بینین بۆ ئاستی نزم دابەزیبوو و گەشتەکانمان ڕاگرتبوو.زانیاریی زیاتر: تیمە تەکنیکییەکان و بورجی چاودێریی فڕۆکەخانە بە چڕیی چاودێریی دۆخەکەیان کردووە تاوەکو مەودای بینین بۆ فڕین و نیشتنەوە گونجاو بێت. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە داوا لە گەشتیاران دەکات پێش بەڕێکەوتنیان بەرەو فڕۆکەخانە، پەیوەندیی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن تاوەکو لە کاتی نوێی گەشتەکانیان دڵنیا ببنەوە و کاتیان بەفیڕۆ نەچێت.٠  هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێریش هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە لە کاتی تەمومژدا بە وریاییەوە لێبخوڕن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە تاوەکو دوور بن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لەسەر ڕێگەوبانەکان کە بەهۆی کەمیی بینینەوە دروست دەبن.
س: www.ava.news

Exit mobile version