• هەواڵی بەپەلە

"یەكێتی ملیۆنان دۆلار لە فێستیڤاڵ خەرج دەكات و داوای بایكۆتیش بۆ مووچە دەكات"

هەورامان نیوز

لەسەر داوای كوڕانی تاڵەبانی و بە بڕیاری دەزگەی زانیاری، بڕیارە شەمووی داهاتوو لە سلێمانی خۆپێشاندان دژی دواكەوتنی مووچە ساز بكرێت، لەبارەى ئەو هەنگاوەی سەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاووڵاتییەك بە نیگەرانییەوە ئاماژە دەكات، بەو پارەیەی بۆ فێستیڤاڵی ئەمساڵی گەلاوێژ خەرج كراوە، كێشەی مووچە چارەسەر دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە دەباشان دەست “وشە” كەوتووە، لە سەروبەندی دەست پێ كردنی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێتی وەك گوشارێك بۆ سەپاندنی داواكارییەكانی بەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆپێشاندان بۆ مووچە دەكاتە پاساو و مامۆستایان بەكار دێنێتەوە.
لە زانیارییەكان ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بڕیارە لە لایەن سەرانی باڵای دەباشانەوە دەركراوە و دەزگەی زانیاری لە رێگەی چەند كەس و مامۆستایەكەوە پێی هەڵدەستن.
لەوبارەوە سوارە كەریم، هاووڵاتیی دانیشتووی سلێمانی بە “وشە”ی راگەیاند، نیگەرانین لەوەی چەند رۆژێكە منداڵەكانمان بەهۆی بایكۆتەوە نەچوونەتەوە قوتابخانە، پێ دەچێت هەمان سیناریۆی ساڵانی رابردوو دووبارە بكرێتەوە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ چەندان گەڕەك و كۆڵانی نزیك لە تەلاری هونەری سلێمانی بە قافڵەی كاروانی ئۆتۆمبێلی سەركردە و كادرانی رێكخستن و ئۆرگانە جیاوازەكانی یەكێتی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ تەنرابوو، كە ئەوەش بۆ ئێمە جێی سەرسوڕمان بوو.
ئەو هاووڵاتییە زیاتر گوتى، باشە یەكێتی دەڵێت خۆپێشاندان مافی مووچەخۆرانە، ئەی ئەو سەتان ملیۆن دۆلارەی تەنیا بۆ نزیكەی هەفتەیەك بۆ ئەو فێستیڤاڵە تەرخان كراوە و خەرج دەكرێت، بۆچی لە چارەسەركردنی پرسی مووچە بەكار ناهێنرێت.
ئێستە یەكێتی تەنیا بە خۆپێشاندان و بایكۆت نەوەستاوە، بەڵكو بەپێی زانیارییەكانی “وشە”، چەند پارچە زەوییەكی ناو كارگەی جگەرەی كۆنی سلێمانی بە 200 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە و داهاتەكەشی جگە لەوەی دەچێتە گیرفانی كوڕانی تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و چەند كەسێكی تر، یەك دۆلاری بۆ هاووڵاتییان و پڕۆژەكانی سنوورەكە خەرج ناكرێت.
شایەنی باسە لە دوای رووداوەكانی هەشتی تەمووزی ساڵی 2021، “یەكێتیی نوێ”، بەتەواوەتی دەستی خستووەتە بینەقاقای دانیشتووانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، كەی بیەوێ بەزۆر دەرگەی قوتابخانەكان دادەخات و لە گەیشتن بە زیاتر وێرانكردنی سنوورەكە تێر ناخوات.
وشە/ تایبەت

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین