هەورامان نیوز
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا مەحمود عەلی یوسف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە نیویۆرک قسەیکرد و ڕایگەیاند، دۆخی نێجیریا گرژ و ئاڵۆزە و گوتی: “کۆمەڵکوژی’ ڕووینەداوە.”
نێجیریا کە ژمارەی دانیشتووانی ٢٣٠ ملیۆن کەسە، بەسەر دوو هەرێمدا دابەشکراوە. باشوور زۆرینەیان مەسیحین و باکووریش زۆرینە موسڵمانن.
لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی وەک بوکو حەرام و لقی دەوڵەتی ئیسلامیی ئەفریقای ڕۆژئاوا (ئیسواپ) زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون و میلیۆنان کەسیش کۆچبەربوون.
یوسف گوتی: “قوربانیانی یەکەمی بوکو حەرام موسڵمانن”. ئاماژەی بەوەدا کە ناتوانرێت توندوتیژی لە نێجیریا وەک کۆمەڵکوژی ئایینی پێناسە بکرێت.




